له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٣٤ ناوه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلی ده‌نگی موحسن ڕه‌فیق دووست، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه به‌ره‌نگاری ده‌زگای تیرۆری كۆماری ئیسلامی بن.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه پێنج داخوازی سه‌ره‌كییان له كۆمه‌ڵگای جیهانی داوا كردووه كه بریتین له: ١– لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر تیرۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی و محاكمه‌ی تاوانباران له دادگای لاهه.٢– پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتانی ئورووپایی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و بڕینی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هۆی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم دژ به مرۆڤایه‌تی.٣– دانانی سپای پاسداران له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی جیهان.٤– ده‌ركردنی ئه‌و دیپۆلماتانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆڕه ئیتلاعاتی و تیمه تیرۆریستیه‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌یه.٥– پاڵپشتی زۆرتر و دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ چالاكانی سیاسی و دژبه‌رانی ڕژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.