ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٣٠٠ چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری له به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كرد حوكمی ئێعدام وه‌لا بنێت و ڕێز له كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان بگرێت.
زیاتر له ٣٠٠ چالاكی مه‌ده‌نی كه له نێوانیاندا به‌شێك له ئه‌ندامانی كانوونی نووسه‌رانی ئێران له‌وانه “ئه‌حمه‌د زاهدی له‌نگروودی” و “ئه‌میر مه‌عسووم به‌یگی” بوونیان هه‌یه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری وه‌كوو “ئیسماعیل به‌خشی” و ددخوازانی وه‌كوو “ئه‌كره‌م نقابی” بوونیان هه‌یه، وێڕای ئاماژه به ئێعدامی “موحسین شكاری” له تاران و “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” له مه‌شهه‌د ڕایانگه‌یاندووه كه، سزای سێداره نه ته‌نیا بۆ ناڕازیان و چالاكانی سیاسی به‌ڵكوو به‌ته‌واوی ئه‌بێ وه‌لابنردرێت. ئێمه پێكه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین حوكمی ئێعدام لابه‌ین و له جێگه‌ی ژیان دابنین. ژێانێك كه بنه‌مای ئه‌و ئاخێزه له‌سه‌ری دانراوه و دژبه كۆنه‌په‌رستی، كوشتن و عادی‌سازی ئێعدام خه‌بات ده‌كات.