کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

داخوازی ١٤ به‌ندكراوی سیاسی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تووماج

چوارده‌ به‌ندكراوی سیاسی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵان له‌ نامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” به‌ بێ شه‌رمانه ناو برد و ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه‌ ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ و دژه‌ مرۆڤی خۆی نیشان دا.

له‌ به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه‌، په‌یامی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكاری سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تووماج بوون به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌مه‌ سزای بێده‌نگی ئێمه‌یه‌ و حوكمی داهاتووی یه‌ك به‌ یه‌كی هوومه‌مانه‌ تا هه‌موو ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان كپ بكن، به‌ڵام بیریان له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ به‌رخۆدانی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆتاییان پێ دێنێت. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌ی بریتین له‌: “گولڕۆخ ئیرایی”، “هه‌ستی ئه‌میری”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “موسته‌فا تاجزاده‌”، “ئه‌میرسالار داوودی”، “ویدا ڕه‌بانی”، “حسێن ڕه‌زاق”، “ڕه‌زا شه‌هابی”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “عه‌بدۆڵڵا موئمنی”، “محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی”، “سدیقه وه‌سمه‌قی”، “فائێزه‌ هاشمی” و “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی”.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-