ۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له ژنانی ناسراوی جیهان له نامه‌یه‌كدا داوایان له ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كۆمیسیۆنی ژنانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه وه‌ده‌ر بنێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكوان له ١٣ وڵاتی جیهان له نامه‌یه‌كدا داوایان له ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه كۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی پێشێل كردنی مافی ژنان و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران، له كۆمیسیۆنی ژنانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه وه‌ده‌ر بنێت. به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و نامه‌یان واژۆ كردووه بریتین له: “هیلاری كلینتۆن”، “ئۆپرا وینفری”، “مه‌لاله یوسف زه‌ی” و “كریستییه‌ن لاگارد”.