دادوه‌ران و ڵێكۆڵه‌رانی ناوداری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نامه‌یه‌كدا دوایان له “میشل باشله” كۆمیسری باڵای مافی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه تاكوو له‌سه‌ر “كۆشتنی به كۆمه‌ڵی زینانیانی سیاسی له هاوینی ٦٧ی هه‌تاویدا” له ئێران و ده‌ور و نه‌خشی ئێبراهیم ڕه‌ئیسی له‌و كۆمه‌ڵكۆژییه تۆێژینه‌وه‌كان ده‌ستپێكه‌ن.
ئه‌و نامه‌یه كه له ڕێكه‌وتی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بڵاو كراوه‌ته‌وه لانیكه‌م ٤٦٠ كه‌س له‌وانه به‌رپرسی پێشووی دیوانی دادوه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی واژۆیان كردووه. “سانگ هیۆن سانگ”، “ئێستێفان ڕاپ” سه‌فیری پێشووی ئا‌مریكا له دیوانی دادوه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی، لێكۆڵه‌رانی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه و وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پێشووی وڵاتانی “ئۆستراڵیا”، “بلژیك”، “كانادا”، “ئیتالیا”، “كۆزۆڤۆ” و “له‌هستان” ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نامه‌كه‌یان واژۆ كردووه. له‌و نامه‌یه هاتووه كه “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” و “عۆڵامحسێن مۆحسنی ئێژه‌یی” سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تاوانانه ئه‌نجامیان داوه نابێت پارێزراو بن و ده‌بێت محاكمه بكرێن.