حه‌وت كارناسی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری لیكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بابه‌تی ئازاری جنسی ژنان و كچانی فه‌له‌ستینی بوون.
به‌وته‌ی ئه‌و حه‌وت كارناسه، كۆمه‌ڵێك ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر كوژرانی به ئه‌نقه‌ست و نایاسایی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی له كاتی هه‌ڵهاتن دا به ده‌ست گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها ئه‌وان سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر دوو ژن تووشی شۆك بوون، ئه‌و دوو ژنه به ڕووتی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئیسڕائیله‌وه پشكێندراون. به‌یانیه‌ی ئه‌و كارناسانه كاردانه‌وه‌ی تووندی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلی لێكه‌وته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و ئیدعایانه بێ بنه‌مان و مه‌به‌ستیان بڵاوكردنی نه‌فه‌رت له كۆمه‌ڵگای یه‌هوودییه‌كانه.
