کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی سێ ڕێكخراوه‌ی كرێكاری ئیتالیا بۆ ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

داخوازی سێ ڕێكخراوه‌ی كرێكاری ئیتالیا بۆ ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

سێ ڕێكخراوه‌ی كرێكاری ئیتالیا له‌ نامه‌یێك كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان ناردووه‌ خوازیاری تێكۆشانی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕێگری كردن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.

كۆنفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا، كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی ئیتالیا و ئیتحادییه‌ی كارگه‌ری ئیتالیا له‌ نامه‌كه‌یاندا وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگری كردن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوون.