کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

داخوازی ده‌یان چالاكی سیاسی بۆ ئازادی “مریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد”

زیاتر له‌ ٦٠ به‌ندكرانی سیاسی و چالاكی مافی ژنان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ نه‌ورۆزی ١٤٠٣، له‌ نامه‌یه‌ك دا داویان له‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كرد، به‌ زووترین كات  “مریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” ئازاد بكات.

“مریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” زیاتر له‌ ١٤ ساڵه‌ به‌بێ یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی له‌ زیندان دا به‌ندكراوه‌، ناوبراو پاش ڕووداوه‌كانی عاشوورای مانگی به‌فرانباری ١٣٨٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به‌ ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌‌ نووسیویانه‌ كه‌ مریه‌م له‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه‌ بۆ زیندانی سمنان دوور خراوه‌ته‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی پشتیوانیكردنی له‌ شۆڕشی ژینا به‌ سێ ساڵ زیندانی دیكه‌ مه‌حكووم كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ سوید و كانادا

-

داخرانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل” له‌ ئیسفه‌هان و بێكاری كرێكاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌ قه‌زوێن

-

مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌و‌تی حه‌راسه‌ت

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی “كاغه‌زی پارس” له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری فه‌ردیس له‌ كه‌ره‌ج

-