کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

داخوازی دایكی “موحسن مه‌زڵووم” بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌ی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان، دایه‌ “مه‌حبووبه‌ نه‌علبه‌ندیان” دایكی هه‌میشه‌ زیندوو “موحسن مه‌زڵووم” له‌ ویدیۆیه‌كدا داوای له‌ به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم كرد، ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌ی پێ به‌ده‌ن تاكوو له‌ زێدی خۆی بینێژێت.

دایه‌ مه‌حبووبه‌ له‌و گرته‌ ویدیۆیه‌دا ده‌ڵێت: چوار لاوی بێ تاوانتان له‌سێداره‌ دا و ئێستا ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كان ناكه‌ن. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ڕۆڵه‌كانمان له‌ نزیك خۆمانه‌وه‌ بنێژین تاكوو ناو نیشانێكیان بێت و بتوانین سه‌ردانیان بكه‌ین. پێشتریش دایكی هه‌میشه زیندوو “وه‌فا ئازه‌ربار” له‌ گرته‌ویدیۆیه‌كدا داوای له‌ به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم كردبوو تاكوو ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكه‌ن. ڕۆژی ٩ی ڕێبه‌ندان، چوار به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ دران و پاش ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ خه‌ڵكی كوردستان مانگرتنێكی شكۆداریان دژبه‌ ڕژیمی په‌ت و سێداره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-