حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی ئاڵمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندی مه‌حكووم و خوازیاری سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی نوێ به‌سه‌ر ڕژیم بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه دا، به زۆرترین ده‌نگ قه‌تعنامه‌یه‌ك دژبه كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرا و تێیدا كوژران و برینداركردنی سه‌دان كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان هه‌زار كه‌س و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر چه‌ند به‌ندكراودا به توندی مه‌حكووم كرا، له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه‌دا وتراوه كه هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشانه‌ی ئیدئۆلۆژی دژه مرۆڤانه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌یه و ئێمه داوا له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ئاڵمان ده‌كه‌ین كه گوشاری زۆرتر بخاته سه‌ر به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی و گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.