به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵانی كوردستان كه چوارمانگ پێش ئێستا له لایه‌ن ڕژیمی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی گرووپی “جیبهه‌ی نۆسره” كرابوون له لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه به‌دیلگیراون تا له له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی زیندانی خۆی بیانگۆرێت.
به پێی زانیارییه‌كان، بڕیار وایه كه گۆردرانی به‌دیل گیراوان له كۆبوونه‌وه‌ی “ئاستانه” له نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیاوه تاوتوێ بكرێت به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ٩ په‌نابه‌ره كورده له‌به‌رده‌ستا نییه، به‌ڵام به‌رپرسانی “جیبهه‌ی نۆسره” داوای گۆڕانی ئه‌و ٩ كه‌سه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ندین فه‌رمانده‌ی به‌دیلگیراوی خۆیان له زیبندانه‌كانی ڕژیمی سووریا كردووه.