وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٧٦٠ هه‌زار كه‌س له ٢١٨ وڵاتی جیهان به واژۆ كردنی نامه‌یه‌ك خوازیاری پێكهێنانی سازووكارێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته داوایان له شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه ڕێكارێك بۆ ڕاگرتنی كومه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بگرێته به‌ر و سازووكارێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆخی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و ئه‌شكه‌نجه‌دراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٤٨ ڕۆژی ڕابردوو پێك بێنێت. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی توندووتیژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی ناوبرد و خوازیاری كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران بوو.