وڵاتانی ئاڵمان و ئیسله‌ند ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئێران بوون.
كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له حاڵێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه كۆمه‌ڵێك له كارناسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ڕۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له حكوومه‌تی ئێران كردبوو كۆتایی بهێنێت به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و دوایانه دا و به زووترین كات به‌ندكراوانی منداڵ، ژن، پارێزه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكانی مه‌ده‌نی بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكات.