کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ئاڵمان بۆ لێکۆڵینەوە سه‌باره‌ت به‌ ژەهراویکردنى قوتابیانی كچ له‌ ئێران

لە درێژەى کاردانەوە نێونەتەوەییەکان سه‌باره‌ت به‌ ژەهراویکردنى زنجیرەیی قوتابیانى كچ له‌ ئێران، “ئانالێنا بێربۆک”، وەزیرى کاروبارى دەرەوەى ئاڵمان، نیگەرانى خۆى لەم بارەوە نیشان دا و خوازیاری لێكه‌وڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ بوو.

وەزیرى کاروبارى دەرەوەى ئاڵمان، بە “شۆکهێنەر” ناوبردنى ڕاپۆرتەکان سه‌باره‌ت به‌ هێرشى “شیمیایی” بۆ سەر کچانى قوتابی لە قوتابخانەکانى ئێران، تویتێکى بڵاو کردەوە کە تێیدا نووسیوە: “کچان دەبێت بتوانن بێ ترس بچنە قوتابخانە، چ لە تاران و چ لە هه‌ر شارێكی دیكه‌ی ئێران، ئەمە کەمترین مافی ئینسانی ئەوانه‌ و هەموو کەیس و پەروندەكان دەبێت بە تەواوى تاوتوێ بکرێن”. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا پزیشكانی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوایان له‌ ڕێكخراوی خاجی سوور كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌نده‌ی ژه‌هراویكردنی قوتابیان له‌ ئێران لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێ بكات و یارمه‌تیده‌ری لاوانی ئێرانی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی ده‌یان په‌نابه‌ر به‌هۆی نوقمبوونی به‌له‌م له‌ده‌ریای مه‌دیته‌رانه

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌ر ژنانی ئازاد له‌ قۆم

-

كۆبوونه‌وه‌ی دایكی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ قه‌زوین

-

كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “كیان پیرفه‌له‌ك”

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په‌

-