کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ئازاد کرانی موعه‌لیمانی به‌ندكراو لە لایەن ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی کوردستانەوە

داخوازی هەڵوەشاندنی حوکمی زیندانی موعه‌لیمانی به‌ندكراو لە لایەن

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی کوردستان لە بەیاننەمەیەکدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی زیندانی موعەلیمانی بەندکراو بوون.

ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی کوردستان لە بەیاننەمەیەکدا دژ بە سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەر موعەلیمانی نارازی ڕاوەستا و خوازیاری کۆتایی هێنان بە فه‌زای سه‌رکوت و دەستبەسەرکردنی موعەلیمانی ناڕازی بوو. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە کێشەکانی پەروەردەیی لە کوردستان وەکوو وازهێنان لە خوێندنی قوتابیان و هەروەها خراپی دۆخی پەروەردەیی کراوە. لە کوتاییدا جەخت لە سەر ئەوە کراوە  کە داخوازییەکانی موعەلیمان تاوان  نین و پێویستە ڕژیم  بایەخ بە داخوازییەکانی ناڕازیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدات.