ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، ژمارەیەک چالاكوانی سیاسی و مەدەنیی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان لە نامەیەكی كراوەدا داوا لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەكەن كە بە زووترین کات به‌ندكراوی سیاسی “سوعدا خەدیرزادە لە زیندانی ورمێ ئازاد بكەن.
جێگای ئاماژه‌یه كه “سوعدا خەدیرزادە” بەبێ ئەوەی دادگایی بكرێ، ماوەیەكی زۆرە لە زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگیراوە و لەژێر گوشار و ھەڕەشەدا دانپێدانانی زۆره‌ملیان لێوەرگرتووه. بەپێی زانیارییەکان ناوبراو و كۆرپەكەی لە دۆخێكی خراپی تەندروستی و دەروونی دان و چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی لە نامەكەیاندا داوا دەكەن كە بەپێی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ ئەو به‌ندكراوه بكرێت و بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكرێت.
