کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داخستنی نەخۆشخانەی “میلاد”ی شاری ورمێ لە لایەن شارەداری ئەو شارە

داخستنی نەخۆشخانەی میلادی شاری ورمێ لە لایەن شارەداری ئەو شارە 2

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو نەخۆشخانەی میلادی شاری ورمێ بەهۆی دواکەوتنی قەرزەکانی بە شارەداری ئەو شارە، لەلایەن شارەداری ناوچەی یەکی ورمێ دەرگاکەیان داخست و بەو شێوەیە ڕێگری لە چارەسەر کردنی نەخۆشەکانی ئەو شارە کراوە.

بەپێی زانیاریەکان، داخستی دەرگای نەخۆشخانەی میلاد لە کاتێکدا ڕوویداوە کە شارەداری ئەو شارە بەهۆی نەبوونی بوودجە و خراپی باری ئابووریەوە نەیتوانیوە حقووقی مانگی ڕەشەممەی کارمەند و کرێکارەکانی پەرداخت بکات. جێگای ئاماژەیە بەوتەی هاووڵاتییانی ئەو شارە، شارەداری ورمێ بەهۆی کەمی بوودجە و خراپی باری ئابووریەوە بەروارد دەکرێت نەتوانێت لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی حقووقی کارمەند و کرێکارەکانی لەسەر کاتی خۆی دابین بکات.