به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر دكتۆر “یاسر ڕه‌حمانی” هێشتا به‌رده‌وامه و حكوومه‌ت له نوێنترین هه‌وڵیدا مه‌ته‌بی ئه‌و پزیشكه دڵسۆزه‌ی داخستووه.
دكتۆر “یاسر ڕه‌حمانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو دكتۆری دیكه‌ی خه‌ڵكی تاران، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری مهاباد یارمه‌تی بریندارانیان ئه‌دا، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. نابراو ٣٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵیش له هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری خۆڕه‌م ئاوا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد و نیو ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. دكتۆر “یاسر ڕه‌حمانی” ساڵی ٩٩ی هه‌تاویش به بیانووی پێشتیوانیكردن له كرێكارانی مانگرتووی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ركرابوو.