لە درێژەی گوشار و هەوڵەكانی ڕژیم بۆ سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، کافە و چێشتخانەی “ئایرا لانژ”ی سنه بەهۆی پابەندنەبوون بە حیجابی ئیجباریی داخرا.
چێشتخانە و كافەتریای “ئایرا لانژ” لە شاری سنە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیجباری لەلایەن کڕیارانەوە تا كاتێكی نادیار داخراوه. شایانی باسه كه پێشتریش چه‌ند كافه‌تریای دیكه له شاری سنه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی مشته‌رییه‌كان به یاسای حیجابی ئیجباری، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه داخرابوون.