به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی تاران، شاری كتێبی ناوه‌ندی تارانی به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئه‌ماكنی تاران كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی هه‌ینی درگای شاری كتێبی ناوه‌ندی تارانیان پۆلۆمپ كردووه. له به‌ڵگه‌ی داخستنی ئه‌و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیه‌دا هۆكاری پۆلۆمپكردنی، پابه‌ند نه‌بوون به یاسا سنفیه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كیشوه‌ره‌وه په‌سه‌ند كراوه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ژنانی بێ حیجاب هاتووه.