کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخستنی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان ئوستانی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پاش مانگرتنی سه‌راسه‌ری زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت سنه،‌ گۆڕه‌پانی شۆڕش دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بوو و به‌رپرسانی ئوستان له‌ ترسی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵك بۆ ڕژۆی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌موو زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانیان داخست.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئوستانداری ئوستانی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌ ته‌واوی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانی ئوستانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كار و چالاكییه‌كانیان ڕابگرن و پشوو بده‌ن. شه‌وی شه‌ممه‌ لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ تا دره‌نگانی شه‌و له‌ سه‌ر شه‌قام بوون و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وهكۆنتڕۆڵكرا و بنكه‌ی به‌سیجی نایسه‌ر له‌لایه‌نی خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ ئاگردرا.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌ئاست نه‌بوونی گاز له‌ مه‌دره‌سه‌كانی سنه‌

-

كوژرانی مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

-

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نێوان مهاباد- ورمێ و ئاماده‌باش له‌ بانه‌

-

مه‌ترسیداربوونی دۆخی “سۆهه‌یلا حیجاب” له‌ زیندانی كرماشان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سروە پورمحەممەدی” ئەندامی ئەنجوومەنی “نۆژین” له‌ سنه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ئاست نه‌بوونی كه‌پسوولی گاز

-