به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرۆسی كۆرۆناوه، چه‌ندین وڵات له‌وانه توركیه، تركمه‌نستان و پاكستان ده‌روازه سنورییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ ئێران داخست.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیه رایگەیاند، جگە لە دەروازە سنورییەكان، له شه‌وی یه‌كشه‌ممه ته‌واوی ئه‌و گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه له ئێرانه‌وه دێن، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هه‌روه‌ها وتیشى، به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كۆرۆناوه، رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌شت گه‌شتیاری ئێرانی بۆ ناو توركیه كراوه.