ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له مه‌دره‌سه‌ی به‌هه‌مه‌نی سنه ژاراوی كرابوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قوتابخانه‌كه به شه‌ڕ هاتن و ده‌رگای مه‌دره‌سه‌كه‌یان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی تۆڕه و ناڕازی قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی به‌همه‌نی سنه پاش ژاراویكردنی منداڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه، له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه كۆبوونه‌وه و كاتێك به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه ڕێگه‌یان له هاتنه ده‌ره‌وی منداڵه‌كانیان ده‌گرت تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و ناڕازیان ده‌رگای مه‌دره‌سه‌كه‌یان به‌زۆر كرده‌وه و منداڵه‌كانیان ڕزگار كرد. بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ده‌رگای مه‌دره‌سه‌یان داخست و ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌منیه‌تی منداڵه‌كانمان دابین ده‌كرێت ڕێگه ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه.