ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، برای هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “فریشته ئه‌حمه‌دی” له شاری مهاباد هه‌واڵی داخستنی حسابی بانكی دوو منداڵه بچووكه‌كه‌ی “فریشته”ی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بڵاو كرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست ئه‌و كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه نیشان دا.
“ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی” له ئه‌كانتی خۆی ڕایگه‌یاند: “زلهێزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده زه‌لێل و ڕه‌زیله كه حسابی بانكی دوو منداڵی بێ تاوانی داخستووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه مانای ترس نییه چیه؟ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت گوشار بخه‌نه سه‌ر باوكێك و دوو منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی واز بێنن له دادخواهی و له شوێنه گشتیه‌كان و له‌سه‌ر فه‌زای مه‌جازی چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن له‌به‌ر چی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دیكتاتۆر و هێزه‌كانی له “باوان” و برا چكۆله‌كه‌ی ده‌ترسن”.