كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: حسابی بانكی ئه‌و خێرخواز و شارومه‌ندانه‌ی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی بۆ لافاولێدراوانی به‌لووچستان بوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه داخراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حسابی بانكی “ته‌ییێب نه‌قشبه‌ندی” برای حافز عه‌بدۆلغه‌فار نه‌قشبه‌ندی كه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی بۆ لافاولێدراوان بووه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه داخراوه. به‌وتی چالاكانی مافی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامی خۆی هیچ یارمه‌تییه‌ك به خه‌ڵكی به‌لووچستان ناگه‌یێنێت و ڕێگه نادات خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش یارمه‌تی لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه بده‌ن.