ڕۆژی ڕابردوو ئەندامێکی شورای شاری ماکو فەرمانی داوە بە بیانووی ئەوەی کە کۆلێرە وەبیرهێنەری نانی بەیانییە و وەکوو سیمبۆلێکی لێهاتووە، لە مانگی ڕەمەزاندا نابێت ببرژێت و بەو شێوەیە کرێکارانی چەندین نانەواخانەی بێکار کردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا دادستانی گشتیی ئێران ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەو کەسانە بە ڕۆژوو نابن و لە بەر چاوی خەڵکی نانێک یا قۆمێک ئاو بخۆنەوە، زۆر بە توندی بەرەوڕوو دەبینەوە و هەموو هێزە ئینتیزامییەکانیش لە ئامادەباشی دان. ئەم فەرمانانە لە حاڵێکدا دەرکراون کە خەڵکی ئێران لە تەنگاوێکی سەیری بژێوی ژیاندان و تێچووی ژیانیان پێ دابین ناکرێت.