کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نه‌كانی شیلی ئۆتووبانه‌كانی نزیك له‌ به‌نده‌ره‌كانی شیلیان بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر داخست و هۆشداریان دایه‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ ڕێگه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی شت و مك له‌ به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گرن.

كرێكارانی شیلیایی له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ناڕازین و ده‌ڵێن: ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر چه‌ند كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به‌ دۆخی خراپی كرێكاران نادات. كرێكارانی ناڕازی هۆشداریان داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه‌ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ ده‌بن و ڕێگه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی شت و مك له‌ به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌‌ ده‌گرن.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌ڵماس و ورمێ

-

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دڵتەزێنی ژنێکی قوربانی پیاوسالاری لە پیرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی له‌ موخابراتی ته‌ورێز

-

دۆخی خراپی ژنانی كرێكاری كه‌شاوه‌رز له‌ خووزستان

-