به‌هۆی ئه‌و بفره زۆره‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتۆته‌وه، ڕێگای ده‌یان گوند گیراوه و خه‌ڵك به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بۆ ڕزگاركردنی گیرخواردووانی نێو جاده‌كان چوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌فرێكی زۆر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتۆته‌وه، له هه‌نێك ناوچه وه‌كوو مه‌ریوان، سه‌رده‌شت، پیرانشار، سۆمای ورمێ و شنۆ یك بۆ دوو متر به‌فر باریوه. ئاو و به‌رقی هه‌ندێك گوند قه‌تع بووه و ژماره‌یێكی زۆر خه‌ڵك له نێو جاده‌كاندا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ئیمكاناتی بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵك ته‌رخان نه‌كردووه و خه‌ڵكی ئاسایی به ده‌یان ئۆتۆمبێلیان ڕزگار كردووه. له ئێستادا ڕێگای ٣٨٠ گوند له ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژئاوای ئێران گیراوه و ٢٥٠ ئۆتۆمبێل له نێو جاده‌كاندا ماونه‌ته‌وه.