کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخرانی ڕێگای هه‌زار گوند له‌ باكووری كوردستان

داخرانی ڕێگای هه‌زار گوند له‌ باكووری كوردستان 2

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفر بارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و ناوەندی شارەکانی “ئەرزەڕۆم”، “ئەرزینگان”، “دێرسم”، “ئەردەخان”، “ئاگری”، “قەرس” و “چەولیگ”ی سپیپۆش کردووە و ڕێگای زیاتر له‌ هه‌زار گوند له‌و ناوچانه‌دا داخراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارینی بەفر له‌و ناوچانه‌ هێشتا بەردەوامە و ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تووشی گرفت كردووه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و ڕێگاوبان خه‌رێكی ڕاماڵینی به‌فری ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و گوندانه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بەهۆی بارینی بەفر ئەمڕۆ لە شاره‌كانی “چەولیگ”، سێ شارۆچکەی دێرسم، ناوەندی شاری بەدلیس و سێ شارۆچکەی ئەو پارێزگایە بۆ ماوەی یەک رۆژ پشووی خوێندن راگەیێندراوه‌.