کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخرانی ڕێگای كفری- خورماتوو له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌

داخرانی ڕێگای كفری خورماتوو له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ 1

کاسبکاران و شۆفێرانى سنوورى شارۆچکەى کفرى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ بەدروشمی “ئابلۆقەی ئابوری لەسەر شارۆچکەی کفری هەڵگرن”،   خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و ڕێگاى سەرەکیی “کفری-خورماتوو”یان داخست.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ لە سنوری شارۆچکەی کفری سەر بەئیدارەی گەرمیان، دژی داخستنی بازگەی “قوڕیچای” لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، خۆپیشاندانى کاسبکاران و شۆفێرانى سنوورى کفرى دەستیپێکرد. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ خۆپێشانده‌ران، ئامانج لەم خۆپیشاندانە دەربڕینی ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە حکومەتی ناوەندییه، کە ماوەیەکە بازگەی “قوڕیچای”ی لەسەر ڕێگای سەرەکی کفری-خورماتوو داخستووە، لەکاتێکدا دابینکردنى بژێویى بەشێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکەمان لە کرێکار، خاوەن کار، شۆفێر و فرۆشیاران له‌و ڕێگه‌وه‌ دابین ده‌كرێت. خۆپیشاندەران خێمەیان لەسەر ڕێگای کفری بۆ خورماتوو هەڵداوە و بڕیاریانداوە لەسەر ڕێگاکە بمێننەوە تا ئەوکاتەی بڕیارەکە هەڵدەوەشێتەوە، ڕێگەش بە ئۆتۆمبێلی تایبەت نادەن هاتووچۆ بە ڕێگاکەدا بکات.