شه‌وی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ئێرانخا”ی سه‌ر به شاری سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم، ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سه‌قز- دیوانده‌ره‌یان داخست و ترافیكێكی سه‌خت له‌و جاده‌یه درووست بوو.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه هه‌نارده كراوه،خه‌ڵكی ناڕازی ڕێگاكه‌یان داخستوو و ڕێگه ناده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری یان بارهه‌ڵگر له‌و مێحوه‌ره تێپه‌ڕبێت. ناڕازیان هۆكاری ئه‌و چالاكییه‌یان بۆ كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێنینی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ڕاگه‌یاند.