ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، نێوه‌ی پۆمپ گازه‌كانی شاری ورمێ به‌هۆی نه‌بوونی گازه‌وه داخران و ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كاندا درووست بوو.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، داخرانی نیوه‌ی پۆمپه‌كانی گازی ئه‌و شاره ڕۆژانه ٤٠٠ هه‌زار میتری سێجا گازیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و له ته‌نیشت ئه‌و بڕیاره زانكۆكان و مهدرهسهكانیش داخراون و وزهخانهكانیش به سووته‌مه‌نی مازۆت كار ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی ناكارامه‌یی ڕژیمی ئیسلامی ٢٠ ئوستانی ئێران تووشی قه‌یرانی گاز بووه و ڕۆژی ڕابردووش پومپی گازه‌كانی شاری سنه داخران و كێشه‌یان بۆ خه‌ڵك ساز كرد و له ئوستانه‌كانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و جنووبیش نه‌وتی سپی و كه‌پسوولی گاز ده‌ست ناكه‌وێت.