به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئوستانی ئیسفه‌هان، دۆخی ئه‌و ئوستانه به‌هۆی داته‌پینی زه‌وی مه‌ترسیداره و ١٠٣ قوتابخانه تا ئێستا خراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابخانه‌كانی باكووری ئوستانی ئیسفه‌هان دوو شیفت و سێ شیفت كراون و كێشه‌ی گه‌وره بۆ قوتابیان ساز بووه و له هێندیك ناوچه‌ش ناچاربوون منداڵه‌كان ببه‌نه نێو مزگه‌وت. به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیسفه‌هان، داته‌پینی زه‌وی ماڵی خه‌ڵك و مه‌زگه‌وته‌كانیشی گرتۆته‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه نه‌یانتوانیوه ماڵه‌كانیان نۆژه‌ن كه‌نه‌وه و میچه‌كانیان به چه‌سب ڕاگیر كردووه و هیچ ئه‌منیه‌تێك بۆ بنه‌ماڵه‌كان و قوتابیان نییه، ئه‌و بینایانه‌ش كه دوو بۆ سێ جار نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه بۆ جاری سێهه‌م دێوار و میچه‌كانیان شه‌قی بردووه و داڕماون.