ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی مه‌عده‌نی “به‌هاوه‌ند باراد” له یه‌زد باسیان له بێ ئاكام مانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئیدامه‌كاری له‌م ناوه‌نده كرد و ڕایانگه‌یاندووه كه نه‌یانتوانیوه به‌رپرسانی ئه‌م مه‌عده‌نه به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نن و بڕیاریانداوه كه ته‌سوییه حیساب بكه‌ن.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كرێكاران و په‌یمانكاران له نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ڕێوه‌چووه و ئاكامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، داخرانی مه‌عده‌ن و په‌رداخت كردنی حقووقی كرێكاران تا كۆتایی ئه‌م مانگه بوو. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، هیچ ڕێگایه‌كیان بۆ نه‌ماوه‌ته جگه له ته‌سوییه حیساب كردن. كرێكارانی به‌هاوه‌ند باراد وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه زیاتر له ٢٠٠ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ بێكار كراون ده‌ڵێن: داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ین كه به‌م ته‌وه‌ره پێڕاگه‌یشتن بكه‌ن و نه‌هێڵن ئه‌م بنه‌ماڵانه بێكار بن.