ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خه‌ڵكی باشووری لیبی دژبه كه‌می نه‌وت خۆپێشاندانیان كرد و پاش گه‌مارۆدانی مه‌یدانی نه‌وتی شه‌راره، كاروباری ئه‌و ناوچه نه‌وتیه‌یان ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌یدانی نه‌وتی شه‌راره له‌گه‌ڵ ناڕازیاندا كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام دانووستانه‌كه‌یان ئاكامێكی نه‌بووه و ناچار بوون چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌یدانه نه‌وتیه ڕابگرن. جێگای ئاماژه‌یه كه ناڕازیان خوازیاری سازكردنی پاڵاوگه‌ی باشوور، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وبانه‌كان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی و دامه‌زراندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌سه‌ركار بوون.