ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خاك و خۆڵه‌ی ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه، دۆخی شاره‌كانی ئیلام،سه‌رده‌شت، كرماشان و سنه مه‌ترسیدار ڕاگه‌یه‌ندراوه و مه‌دره‌سه‌كان داخراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه و ئاسمانی زۆربه‌ی شاره‌كان له پارێزگاكانی سنه، كرماشان و ئیلام به ته‌پ و تۆز داگیراوه و ئاستی بینین له نێو شار و به تایبه‌ت له جاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌زێوه. شایانی باسه كه گوڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، سیاسه‌ته ئاوه‌یه‌كانی وڵاتانی توركیا و ئێران، سازكردنی ده‌یان به‌ندئاو و توونێلی گواستنه‌وه‌ی ئاو، وشكبوونی ڕووبار و تاڵاوه‌كان، شه‌ڕ و ئاڵۆزی و دواكه‌وتنی پڕۆژه خزمه‌تگوزراییه‌كان له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی خۆڵبارین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار ده‌ست پێده‌كات.