له درێژه‌ی سه‌ركوتی سیستماتیكی ئازادیخوازان له ئێران، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم مه‌ته‌بی مامایی “نیلووفه‌ر ئاقایی” له بریندارانی شۆڕشی ژینایان داخست.
“نیلووفه‌ر ئاقایی” ماسته‌ری بواری ماماییه و ساڵی ١٤٠١، له كاتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی نیزام پزیشكی تاران، به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم چاوێكی له‌ده‌ستدا. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه، ناوبراو به‌رده‌وام ئه‌زموونی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كرده‌وه و هێمای هیوا و ئۆمیدی خه‌ڵكی ئێران بوو.