به پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، په‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت له لێوارئاوی باشووری كالیفۆرنیا كه به‌رپرسانی خۆجێیی به “كاره‌ساتی ژینگه‌یی” وه‌سفیان كردووه، بووه‌ته هۆی داخرانی لێوارئاوی هانتینگتۆن.
ئه‌م په‌ڵه‌یه به‌هۆی دزه‌ی سێ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له سه‌كۆی نه‌وتیی “ئێلی” له مه‌ودای ٧ كلیۆمیتریی ئه‌م لێوارئاوه‌وه درووست بووه. شاره‌داری لێوارئاوی هانتیگتۆن ڕایگه‌یاندووه كه گاردی لێواری ده‌ریا كاتژمێر ٩ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وته‌یان ڕاگه‌یاندووه و هه‌تا به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌م په‌ڵه نه‌وته گه‌یشتووه‌ته نزیك لێوارئاوی ده‌ریاكه. به وته‌ی به‌رپرسان داخرانی لێوارئاوی هانتینگتۆن له‌وانه‌یه چه‌ندین حه‌وتوو یان مانگ بخایه‌نێت.