به پێی ڕاپۆتهكان، دهوڵهتی فەڕەنسا بەنیازە کەمپی “دانکێخ” لەسەر سنووری فەڕەنسا و بەریتانیا دابخات، کە هەزار و 500 کۆچبەری لێیە و زۆربەشیان کوردن.
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەکانی بەریتانیا، پۆلیسی فەڕەنسا هەوڵی چۆڵکردنی کەمپی “دانکێخ” لەسەر سنووری نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا دەدات، کە زیاتر لە 1500 پەنابەری تێدا کۆبووەتەوە و زۆربەیان کوردن و بەشی زۆریشیان کوردی باشووری کوردستان و دەیانەوێت بگەنە بەریتانیا. جێی ئاماژهیه كه ئەوە یەکەمجار نییە ئهو کەمپه دەکەوێتە بەر هێرشی پۆلیسی فەڕەنسا، دیارە بەپێی چەندین رێککەوتننامەی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا چەندین جار هەوڵی تێکدانی ئەو کەمپە دراوە بۆ ئەوەی رێگە له پهنابهران بگیرێت بپەڕنەوە بەریتانیا.