شێركه‌تی ئێران خودرۆی ته‌ورێز له شه‌وی دووشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه كاره‌كانی به‌ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وت و داخرا.
كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته یه‌كه‌م جار له ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، و جاری دووهه‌م له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتن و هاوسان نه‌كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له گه‌ڵ كرێكارانی دیكه‌ی شێركه‌تی ئێران خودرۆ و جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كار، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و نه‌چوونه سه‌ركاره‌كانیان. شایانی باسه ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌ره‌ڕای گرانی و هه‌ڵئاوسانێكی زۆر به‌ڵام هیچ جۆره گۆڕانكاریه‌ك له حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه ڕووی نه‌داوه و حه‌قده‌سته‌كانیان له چاو كرێكارانی دیكه‌ی شێركه‌تی ئێران خودرۆی جیاوازی زۆری هه‌یه.