به‌هۆی كێشه‌ی نێوان بانكه‌كان و كارگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ورمێ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیم له بواری ئابووریدا، زۆربه‌ی كارگه‌كان به ته‌واوه‌تی داخراون و به‌سه‌دان كرێكار بێكار و له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئابووری ناسان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی سه‌رمایه له ئێران و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڵاوسان، ئاستی به‌رهه‌مهێنانیش هاتووه‌ته خواره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه نرخی مادده سه‌ره‌تایه‌كانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان چه‌ند هێنده چووه‌ته سه‌ره‌وه. به‌پێی ئاماره‌كان، لە کۆی هەزار و 572 کارگەی بەرهەمهێنەری ئو‌ستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، 256یان داخراون و ئه‌وانی دیكه‌ش به نێوه یان یه‌ك له‌سه‌ر سێی توانای به‌رهه‌مهێنانیان كار ده‌كه‌ن.