شاره‌داری تاران كاتژمێر ١ی به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌رگای بینای بوورسی تارانیان داخست و پۆلۆمپیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی بوورسی تاران بڕی یه‌ك هه‌زار ملیارد تمه‌ن به شاره‌داری ئه‌و شاره قه‌رزداره و شاره‌داری له‌به‌ر په‌رداخت نه‌كرانی ئه‌و قه‌رزه ده‌رگای ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ی پلۆمپ كردووه. داخرانی ده‌رگای بوورس له كاتێكدایه كه هێشتا ماڵباخته‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه نه‌یانتوانیووه به داخوازییه‌كانیان بگه‌ن.