کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخرانی ده‌یان په‌یجی ئینستاگرامی له‌ ئه‌رده‌بیل و شاهڕوود

داخرانی ده‌یان په‌یجی ئینستاگرامی له‌ ئه‌رده‌بیل و شاهڕوود 1

له‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یان په‌یجی ئینستاگرامی به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ڵگه‌ڵ بێ حیجابی داخستووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ هاوكاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، ٤٣٥ په‌یجی ئینستاگرامییان له‌ شاری ئه‌رده‌بیل و ٥٦ په‌یجی دیكه‌یان له‌ شاهڕوود به‌ بیانووی هه‌نجارشكێنی و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی بێ حیجابی داخستووه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا چه‌ندین ڕستۆران، كافه و هۆتێل له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كراون.