کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

داخرانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌سه‌ر كرێكارانی دانیشتووی غه‌زه‌ له‌ لایه‌ ئیسڕائیل

به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان ڕایانگه‌یاند: به‌ هۆی مووشك هاوێشتنی گرووپه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌روازه‌ی هاتووچۆی كرێكارانی دانیشتووی غه‌زه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار به‌ستووه‌ و كرێكارانی بێكار كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكاری هه‌ژاری دانیشتووی نه‌واری غه‌زه‌ ڕۆژانه‌ بۆ كاركردن هاتووچۆی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن و بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه‌ دابین ده‌كه‌ن. به‌ هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی ئێسڕائیل و گرووپه‌كانیحه‌ماسوجیهادی ئیسلامیته‌نیا كرێكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌و كاته‌وه‌ گرووپی ئیسلامگه‌رایحه‌ماسده‌سه‌ڵاتی له‌ غه‌زه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ بۆ ماوه‌ی ١٥ ساڵه‌ كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ نێوان وڵاتانی میسر و ئیسڕائیل به‌ ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه‌ و ٢ ملیۆن دانیشتووی غه‌زه‌ له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئوستانی كوردستان

komalah

ژه‌هراوی بوونی چوار كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته له‌‌ شنۆ

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئیلام

komalah

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئیلام

komalah

 كۆبوونه‌وی لایه‌نگرانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ ئیستانبوول

komalah