شه‌وی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی نه‌وسوود جاده‌ی پاوه بۆ كرماشانیان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ ئۆتۆمبێلێك هاتووچۆ بكات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی نه‌وسوود هاوكات له‌گه‌ڵ چله‌ی گیانه‌بختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی كامیاران و سنه جاده‌ی پاوه بۆ كرماشانیان داخست به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.