ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نوێنه‌ری پارێزگای ورمێ له مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند: ٥٠٦ قوتابخانه له پارێزگای ورمێ به‌هۆی نه‌بوونی موعه‌لیم داخراون.
نزیك به مانگێك به‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ژووره‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه له قوتابخانه‌كانی ورمێ به‌هۆی نه‌بوونی موعه‌لیم داخراون كه زۆربه‌یان قوتابخانه‌ی قوناغی سه‌ره‌تایین. پێشتریش له پارێزگای كوردستان هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌می موعه‌لیم بڵاو كرابۆوه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. “ئه‌حمه‌د حسێن فه‌لاحی” وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئامووزشی مه‌جلیس له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند كه هۆكاری كه‌می موعه‌لیم، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی موعه‌لیمه له زانكۆی فه‌رهه‌نگیان. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: پێشتر ٢٥ هه‌زار كه‌س له ساڵدا له زانكۆی فه‌رهه‌نگیان وه‌رده‌گیرا به‌ڵام ئێستا ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ سێ هه‌زار كه‌س كه‌می كردووه. وته‌كانی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به سه‌دان موعه‌لیم و مامۆستای زانكۆ به بیانووی پشتیوانی كردنیان له شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ركار ده‌ركراون یان ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری كراون.