ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، به سه‌دان ناڕازی ژینگه‌پارێزی به‌ریتانیایی له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته حه‌وت پایانه‌ی نه‌وتییان داخست و چالاكییه‌كانیان ڕاگرت.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه هه‌ڵمه‌تێكیان ڕێكخستووه له ژێرناوی ” به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕاگرن” و سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی كار و چالاكییه‌كانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی ده‌ورووبه‌ری “له‌نده‌ن“، “بیرمه‌نگام” و “ساوتههمپتوون“یان ڕاگرت. ناڕازییان هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ر تانكه‌ری نه‌وته‌كان و ڕێگه‌ی هاتووچۆه‌كانیان داخست. بڕیار وایه كه له ڕۆژی ٩ی مانگی ئاوریله‌وه گرووپی ژینگه‌یی “خه‌باتی له‌ناوچوون” به‌و هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ست بن و گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانی به‌رگری له ژینگه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه ببه‌ن.