کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دابین بوونی مافیسەرەتایی ئینسانەکان، لە یەکەم دەستکەوتەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران دەبێت 

download 2

ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی مانگی دیسامبر بەرانبەر لەگەڵ ١٩ ی مانگی سەرماوەز، رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤە. ٧٤ ساڵ لەوەپێش لە وەها ڕۆژێکدامەنشوری جیهانی مافەکانی مرۆڤوەک سەنەدێکی جیهانی و پێویست بۆ ڕەچاو کردن، لە لایەنکۆمەڵی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانەوەپەسند کرا.

لەمڕۆدا لەگەڵ ئەوەی کە زۆربەی دەوڵەتانی دنیا ناوەرۆکی ڕاگەیاندنی جیهانی مافەکانی مرۆڤیان بە ڕەسمیەت ناسیوە و تەنانەت ئاوێتەی یاسا بنەڕەتیەکانیشیان کردوە، بەڵام بەردەوام ئەم مافانە لە زۆر وڵاتدا پێشێل کراوە. لەم نێوانەدا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕیکۆرد داری پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤە لە ئاستی دنیادا. بەپێی ئەو سەنەد و قەتعنامانەی کە ساڵانە لە بواری پێشێل کرانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، کۆماری ئیسلامی هەموو ساڵێک لە ڕیزبەندی سەرەوەی پێشێک کەرانی سیستماتیکی ئەم مافانە دایە. هەموو ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئاست و قوڵایی ئەو جەنایەتانەی کە لە ماوەی ٤٣ ساڵی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیدا بەسەر خەڵکی ئێڕاندا داسەپاوە، زۆر زیاترە لەو تاوانانەی کە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکاندا لەدژی ڕژیمی ئیسلامی باس دەکرێن. لە زیندانەکانی ڕژیمی حاکم بەسەر ئێراندا گەلێک ئینسانی شەریف لەبەر دەربڕینی بیروبۆچوونیان خراونەتە سیاچاڵەکان و زیندانی کراون و لە کەمترین مافە ئینسانیەکانی بەهرەمەند نییە و مۆتەکەی مەرگ بەدەوام بەسەر سەریانەوە دەسووڕێتەوە. ئەشکەنجە و شێلاق لێدان لەژێر ناویحەدی شەرعی و تەعزیر، بە ڕەسمی هاتۆتە نێو یاسای جەزایی کۆماری ئیسلامیەوە. ئەم ڕژیمە بەرز ترین پلەی ئێعدامی ئینسانەکانی بۆخۆی تەرخان کردوە و ڕژیمێکە کە منداڵانی کەمتر لە ١٨ ساڵ لە دار ئەدات.

هەر ئێستا زیاتر لە ١٥ هەزار کەس تەنیا بەهۆکاری ئەوەی کە ڕژیمی دەسەڵاتداریان ناوێ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەند کراون و لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونیدان. لە ماوەی ئەو ٣ مانگەیبەسەر ئاخێزی شۆڕشی خەڵکی ئێران تێپەڕێوە نزیکەی ٥٠٠ کەس لە سەر شەقامەکان لە لایەن ڕژیمەوە کوژراون. لەنێو گیانبەختکردواندا لانیکەم ٦٠ کەسیان منداڵ و تازەلاوی کەمتر لە ١٨ ساڵ بوون. ژمارەیەک لە گیراوەکان لە ژێر مەترسی ئێعدام دان. هەر ئەمڕۆ لە ساڵیادی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا لە سەرتاسەری ئێران مانگرتن و ناڕەزایەتی بۆ دەربڕینی قین و توڕەیی سەبارەت بە ئێعدام کرانی موحسین شکاری لاوێکی ٢٣ ساڵە کە رۆژی پێنجشەممە بە تاوانی درۆینە لە لایەن جەنایەتکارانی ئیسلامیەوە ئێعدام کرا لە ئارادایە.

ئەگەرچی ڕاگەیاندنی جیهانی مافەکانی مرۆڤ وڵامدەرەوەی بنەڕەتی ترین کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان نییە، بەم حاڵەشەوە ناوەرۆکەکەی بەرهەمی خەباتی کرێکاران و ئازادی خوازانی دنیایە. هەر هەنگاوێک پاشەکشەی نیزامی سەرمایەداری لە بەرانبەر مافە سەرەتاییەکانی باس کراو لەنێو ئەو جاڕنامەیەدا، تەنیا بە گیانبازی و فیداکاری لێبڕاوانە دەستەبەر بووە و بۆرژوازی جیهانی لە کۆتاییدا ناچار بوو بە گەنجاندن و ئاوبەندی کردنی پێویست لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی هاو ئاڕاستەی بکات و لە مێژودا بە ناوی خۆی تۆماری بکات.

ئەم مەنشورە لەگەڵ ئەوەدا کە بنەما سەرەکیەکانی نیزامی سەرمایەداری ناباتە ژێر پرسیار و ڕێز لە ئەساسی چەوساندنەوەی ئینسان بەدەستی ئینساندەگرێت، بەڵام لەم ئاستەشدا تەنانەت هێشتا لە پێشکەوتو ترین وڵاتانی سەرمایەداریشدا بۆ بەکردەوە دەرهاتنی بە تەواوەتی، دەبێ خەبات بکرێت. ئێستا لە زۆبەی وڵاتاندا، بە ئاشکرایی سەرەتایی ترین مافەکانی ئینسان، کە مافی ژیان بێت پێشێڵ دەکەن. پێشێل کرانی مافی ئینسانەکان لە چوارچێوەی برسیەتی، قاتوقڕی، هەموو جۆرە نەخۆشینێکی واگیردار، بازرگانی سێکس، قاچاغچێتیمادەی هۆشبەر و هیتر تەنانەت لە مەنشوری جیهانی مافەکانی مرۆڤیشدا ئاماژەیان پێناکرێت.

هەموو ئینسانێک دەبێ خاوەنی ئاستێک لە ژیانێکی گەنجاو بێت بۆ دابین کردنی سڵامەتی و ڕیفاهی خۆی و بنەماڵەکەی، بە تایبەت لە باری خۆراک، پۆشاک، مەسکەن، چاودێری پزیشکی و خزمەتگوزاری پێویست. مافی هەموو ئینسانێکە کە لە کاتی بێكاری، نەخۆشی، کەم ئەندام بوون، جیابوونەوە، پیری یان لە هەر لایەنێکی دیکەوە خاوەنی دابین بوونی کۆمەلایەتی بێت.

هیچحکومەتێکوهیچکەسێکمافیئەوەینییەئینسانەکانلەبەرڕنگ،نەتەوە،جنسیەت،تەمەن،بیروبۆچوون،هەڵبژاردنوسەلیقەکانیانلەومافانەبێبەشبکات. ئازادی بەیان و ڕێکخراو و پێکهێنانی کۆڕوکۆمەڵ، لە زومڕەی مافە سەرەتاییەکانی هەر ئینسانێکە و نابێ بە هیچ بیانویەک لێی بەرتەسک بکرێتەوە. هیچ کەس نابێ بخرێتە ژێر ئەشکەنجە یان مجازات و کرداری زاڵمانە، دژی ئینسانی و سوکایەتی ئامێزەوە. هەر کەسێک کە تاوانی خەتاکاری خرایە پاڵ، وەک بێتاوان دەناسرێت تا کاتێک کە لە جەریانی دادگایی کردنی بە ئاشکرای کە تێیدا ئیمکاناتی پێوست بۆ داکۆکی کردن لەخۆی فەراهەم کرا بێت و خەتاکەیی تێدا بسەلمێندرێت.

مافەکانی مرۆڤ تەنیا کاتێک بە تەواوەتی دەستەبەر و زەمانەت دەکرێت کە جیاوازی چینایەتی لە ئارادا نەبێت و ئینسانەکان خاوەنی ئیمکانات بن و لە ڕیفاه و خۆش بژیوی کامڵدا بژین. هەڵبەت ئەمەش لە کۆمەڵگایەکدا کە بنەماکەی لەسەر چەوساندنەوەی ئینسان بەدەستی ئینسان بینا کرابێت و ئامانجی بەرهەمهێنان نەک دابین کردنی نیازی ئینسانەکان، بەڵکو دەستەبەر کردنی قازانج بێت، زەمانەت ناکرێت. ئەو کۆمەڵگایەی کە خاوەنی وەها تایبەتمەندیەکە، تەنیا کۆمەڵگای سۆسیالیستیە. بۆ دەستەبەر بوونی وەها کۆمەڵگایەک کە تێیدا مافە ڕاستەقینەکانی مرۆڤی تێدا زەمانەت کرابێت دەبێ خەبات و تێکۆشان بکرێت. بەڵام تا ئەو کاتەی کە کۆمەڵگای بەشەری بە تەواوەتی لە شەڕی نیزامی سەرمایەداری ڕزگاری نەبووبێت، ڕەچاو کرانی مافەسەرەتاییەکانی ئینسانەکان کە بەشێکی لە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا هاتوە، بابەتێکە دەبێ ئیجرا بکرێت و بە ڕەسمیەت بناسرێت و بە کردەوە ڕەچاو بکرێت. هیچ دەوڵەت و ناوەندێک مافەی ئەوەی نییە پێشێل کرانی مافە سەرەتایی و گەردوونیەکانی ئینسانەکان لەژێر هیچ بیانویەکدا پاساو بکات. بێگومان دابین بوون و زەمانەت کرانی مافە سەرەتاییەکانی ئینسان لە یەکەم دەستەکەوتەکانی سەرکەوتنی شۆڕشێکی شکۆدار دەبێت کە ئێستا لە کۆمەڵگای ئێراندا لە ئارادایە.