ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دابینەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێن، مەترسیه بۆ سەر دارستانەكانی پێنجوێن و بەشێكی زۆری دارستانەكانی سنورەكە، كەهەندێكیان بەسەدان ساڵ تەمەنێتی دەبڕێتەوە و بەكاریدێنن بۆ سوتاندن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتیانی پێنجوێن بەهۆی دابینەكردنی نەوتەوە بۆ سنورەكەیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، بەڵام تەنها بەڵێنی دابینكردنی یەك بەرمیل نه‌وتیان پێدراوە بەنرخی 103 هەزار دینار. هه‌روه‌ها لەبەر نەبوونی نەوت دارستانەكانی سنوریی پێنجوێن لەژێر مەترسیدان و هاووڵاتیان بەردەوامن لەبڕینەوەیان، دابەشكردنی نەوتیش لەلایەن حكومەتەوە بەو نرخە زۆرەو بارێكی زۆر گران دەخاتە سەر شانی هاووڵاتیانی سنوورەكە.