به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نرخی هه‌ر لیرێكی توركی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو له ئاست دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی و له بازاره‌كانی توركیه هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر ١٢.١١ لیر كڕین وفرۆشی پێ كرا.
به وته‌ی كارناسانی ئابووری هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی به‌هره‌ی بانكی له توركیه نرخی هه‌ر لیرێكی توركی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رده‌وام له دابه‌زین دایه و هاوكات نرخی بێكاری له‌ووڵاته‌ش له سه‌دا گه‌یشتووه‌ته ١٢ و تا ده‌روات دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته ڕوو له خراوبوون دەکات. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتی توركیه به پتر له ٥٢٥ ملیار دۆلار قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی هەیە و یه‌كێك له قه‌رزدارتۆین وڵاته‌كانی جیهانه.